دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم تەڤڵی ئیئتیلافی بونیاتنانەوە بوونە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم تەڤڵی ئیئتیلافی بونیاتنانەوە بوونە.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، سروە عەبدولواحد ڕایگەیاند: دوو حیزبی دیموکارتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا تەڤڵی ئیئتیلافی بونیاتنانەوە بە سەرۆکایەتیی هادی عامری بوونە.

عەبدولواحد زیادی کرد: تەڤڵ بوونی پارتی و یەکێتی بەو ئیئتیلافەوە پاش دەنگدانەکان بە محەمەد حەلبوسی کاندیدی هاوپەیمانێتیی بونیاتنانەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بوو.

ناوبراو جەختی کردەوە: باس کردنی ئەو دوو حیزبە لە هەڵبژاردنی بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بەسەر بەرژەوەندیی حیزبیدا تەنها پڕوپاگندەی میدیاییە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی مەعلوومە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38113

Your Comment

You are replying to: .
captcha