یه‌كێتی‌ ئه‌ورووپا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا خۆشحاڵیی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌رده‌بڕێت و پێی‌ وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایا كوچیانتیچ وته‌بێژی‌ كۆمیسیۆنی‌ كاروباری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنی‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ وه‌ک سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق هه‌نگاوێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ به‌ره‌و پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق و پێشبینیش ده‌كه‌ین سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانیان هه‌نگاوی‌ خێراتر و باشتر بگرنه‌به‌ر له‌و پێناوه‌دا.

له‌ به‌یاننامه‌یێكدا كوچیانتیچ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق به‌په‌له‌ چاره‌سه‌ر بۆ پێشهات و ئاڵنگارییه‌كان بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ عێراق بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها داواكاری و پێداویستیی‌ هاووڵاتییان جێبه‌جێ بكه‌ن.

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دووپاتی كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانییه‌كانی‌ بۆ عێراق به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ بنیاتنانه‌وه‌ و هه‌روه‌ک ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق كار ده‌كات بۆ پشتیوانی كردنی‌ سه‌قامگیری‌ و ئاسایش و به‌ره‌وپێشبردنی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38107

Your Comment

You are replying to: .
captcha