دژی بێکاری خۆپیشاندان له ‌به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ شاری به‌سره‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته‌ به‌رده‌م کێڵگه‌ی نه‌وتی باکوور.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ی ئه‌یلوول‌ خۆپیشاندان له‌ پارێزگاى به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق ده‌ستى پێکردوووه‌ته‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران داواى به‌ده‌ستهێنانى هه‌لى کار و زیادکردنى خزمه‌تگوزارى ده‌که‌ن.

خۆپیشانده‌ران داواى به‌ده‌ستهێنانى هه‌لى کار ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ زیادکردنى خزمه‌تگوزارى له‌ ناوچه‌کانیان که‌ نزیکه‌ له‌ کێڵگه‌ى نه‌وتى باکوور له‌ به‌سره‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ پارێزگاى به‌سره‌ چه‌ند جارێک خۆپیشاندانى گه‌وره‌ له‌ شاره‌که‌ ڕووی داوه‌ و ده‌یان هاووڵاتی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ له‌ شاره‌که‌ کوژراون و سه‌دانی دیکه‌ش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38105

Your Comment

You are replying to: .
captcha