موقته‌دا سه‌در: ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران ته‌کنۆکرات نه‌بێت ده‌چمه‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در سه‌رکرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در که‌ ھاوپه‌یمانییه‌که‌ی (سائیروون) براوه‌ی یه‌که‌می ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه‌ ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌وان له‌سه‌ر کاندیداکانی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیران به‌ مه‌رجی "ته‌کنۆکرات و سه‌ربه‌خۆ" ڕێککه‌وتوون ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌در له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا رایگه‌یاندوووه‌ "له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ عێراقییه‌کان و به‌ بڕیارێکی ته‌واو عێراقی له‌سه‌ر چه‌ند کاندیدێکی ته‌کنۆکرات و سه‌ربه‌خۆ ڕێککه‌وتین. ئه‌م سه‌رۆکوه‌زیرانه‌ کابینه‌که‌ی خۆی له‌و که‌سانه‌ ھه‌ڵده‌بژێرێ که‌ به‌ئه‌زموونن و به ‌گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌نه‌گلاون و دوورن له‌ جیاوازی کردنی مه‌زھه‌ب و نه‌ژاد و پارتی سیاسی".

سه‌در به‌رگریی له‌وه‌ش کرد که‌ به‌شێک له‌ سیاسه‌تمه‌داران بیرۆکه‌ی "سه‌ربه‌خۆ" و "ته‌کنۆکرات"یان ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت دووباره‌ عێراق بخزێننه‌ نێو گه‌نده‌ڵی و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ھه‌ڵده‌بژێرێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38104

Your Comment

You are replying to: .
captcha