وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ٣٠ که‌س به‌ تۆمه‌تی سووتانی کۆنسووڵخانه‌ی ئێران له‌ به‌سره‌ ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ تۆمه‌تی سووتانی کونسووڵخانه‌ى ئێران له‌ به‌سره‌ نزیکه‌ی ٣٠ که‌سی ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی سکای نیووز بڵاوی کرده‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ هه‌ڵمه‌تێکیدا ٣٠ که‌سی ده‌ستگیر کردوووه‌ به‌ تۆمه‌تی سووتان و تێکدانی کونسووڵخانه‌ى ئێران له‌ به‌سره‌.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو هێشتا هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کۆتایی نه‌هاتوووه‌ و چه‌ند که‌سێکی‌تریش فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ٧ی ئه‌یلوول خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره‌ چوونه‌ ناو بینای کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره‌ و ده‌ستیان کرد به‌ شکاندنی سه‌رجه‌م که‌لوپه‌له‌کانی ناو بیناکه‌ و دواتر ئاگریان تێبه‌رداوه‌.

دوای سووتانی کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ی کرد و ڕایگه‌یاند به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی حکوومه‌تی عێراق و پێویسته‌ تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38097

Your Comment

You are replying to: .
captcha