به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی سکای نیووز بڵاوی کرده‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له هه‌ڵمه‌تێکیدا ٣٠ که‌سی ده‌ستگیر کردوووه به تۆمه‌تی سووتان و تێکدانی کونسووڵخانه‌ى ئێران له به‌سره.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو هێشتا هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کۆتایی نه‌هاتوووه و چه‌ند که‌سێکیتریش فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچوووه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی ٧ی ئهیلوول خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره چوونه ناو بینای کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره و ده‌ستیان کرد به شکاندنی سه‌رجه‌م که‌لوپه‌له‌کانی ناو بیناکه و دواتر ئاگریان تێبه‌رداوه.
دوای سووتانی کونسووڵخانه‌ی ئێران له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ی کرد و ڕایگه‌یاند به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هێرشه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی حکوومه‌تی عێراق و پێویسته تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment