کوردپرێس- ئاژانسی سانای حکوومه‌تی سووریا له زاری به‌رپرسی سوپای ئاسمانییه‌وه ڕایگهیاندوووه کاتژمێر 10ی شه‌وی شه‌ممه 15ی ئهیلوول ئیسرائیل چه‌ندین مووشه‌کی ئاراسته‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق کردوووه و چه‌ند ناوچه‌یێکی فڕۆکه‌خانه‌که‌ی کردوووه‌ته ئامانج.
ئاژانسی سانا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی سوپای سووریا "دژه مووشه‌كه‌كانیان" له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی مووشه‌كی ئیسرائیل بوووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یێكی سه‌ربازی كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه به ئاژانسی سانای ڕاگه‌یاندوووه: "وێڕای ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ندین مووشه‌كی ئیسرائیل له ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی سوپای سووریاوه به‌ڵام ژماره‌یێكی دیكه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه به زه‌وی گه‌یشتوون" به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی مووشه‌كبارانه‌كه بكرێت.
ئاژانسی سانا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که مووشه‌که‌کانی ئیسرائیل ته‌نها شاری دیمه‌شقی نهکردوووهته ئامانج به‌ڵکوو پێنج مووشه‌کی ئاراسته‌ی شاری حماش کردوووه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٢٠٠ هێرشیان له سووریا ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment