کوردپرێس:
سەعد ئەلموتەڵبی، ئەندامی باڵا لە دەوڵەتی یاسا دەڵێت بەرگوێیان کەوتووە بەڵام دڵنیا نین لەو هەواڵەی دەڵێت کورد بە نیاز نییە بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا بکات، لە کاتێکدا پێ دەچێت سوننەکان خۆیان یەکلا کردبێتەوە لە دیاریکردنی کەسێکدا بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و زۆرینەی ئەندامانی سوننە لەگەڵ ئەوەدان موحمد ئەلحەلبوسی ئەو پۆستە وەربگرێت و هەرچی دەستنیشانکردنی ئوسامە ئەلنوجەیفییە هاوڕاییێکی زۆری لەسەر نییە لەنێو لایەنەکانی عەرەبی سوننەدا تا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت.
ئەلموتەڵبی دەڵێت ئێستا ماوەتەوە سەر لایەنە شیعەکان ئەگەر بەشدار بن لەو دانیشتنەدا و ژمارەی یاساییی ئەندامان بەشدار بن ئەوا لەو دانیشتنەدا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەبێتەوە و لەوانەشە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیش کە بۆ شیعەیە یەکلا دەبێتەوە بەڵام ئەگەر کورد بەشدار نەبێت ئەوا لە دانیشتنەکانی دواتردا پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان کە بۆ کوردە یەکلا دەبێتەوە.
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش وەک سەعد ئەلموتەڵبی دەڵێت تا ئێستا لیستێکی فەرمی بۆ کاندیدەکانی پۆستی سەرەک وەزیر نەخراوەتە ڕوو و ئەوەش کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەبیسترێت هیچ ڕاستییەکی تیادا نییە و هیچ لایەنێک کاندیدی خۆی نەداوە تا بتوانرێت قسەی لەسەر بکرێت و دەشڵێت ئەوەی کە هەیە تەنها دروستکراوی میدیا خۆیەتی و داواش دەکات میدیاکان دەستبەرداری ئەو جۆرە هەواڵانە بن کە دوورن لە ڕاستییەوە.
Your Comment