کوردپرێس:
ڕێزان حەمەڕەشید سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای وتووە " ئەو تۆمارهی دەنگدەرانەی ڕەخنەی بەوشێوازە لێدەگیرێت بەو جۆرە نیە کە باسی دەکەن تەنانەت ئەو تۆماری دەنگدەرانەی بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەوە نیە کە لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق بەکار هێنرا.
ناوبراو دەشڵێت" ئێمە کە لەپشکی ئۆپۆزسیۆن دانراوین "به ئهمانهتهوه دهیڵێم یهكجار نهبووه پێشنیارمان بۆ خاوێنكردنهوهی تۆماری دهنگدهران یا ههر پێشنیارێكی باشمان كردبێت ئەوانەی لەپشکی پارتی و یەکێتی دژمان وەستابێتنەوە، شتی وا ڕوینهداوه تا ئێستا، بەپێچەوانەوە زۆر هەماهەنگین و هەمووان پێکەوە شەڕ لەسەر مافی خەڵک دەکەین لە کۆبوونەوەکان، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی بەهەموو پێکهاتە حیزبیەکانەوە سوورین لەسەر ئەوەی دەنگی دەنگدەر بپارێزین.
سەبارەت بەسڕینەوەی ناوی مردووش لەلیستەکە، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکانی کۆمسیۆن گوتیشی دەتوانم بڵێم هەوڵی تەواو دراوە بۆ سڕینەوەی ناوی مردووان بەڵام سروشتی ئەو داتایەی هەمانە سەد لەسەد تەواو نیە."
لەبارەی خاوێن کردنەوەی تۆماری دەنگدەران کە هەندێک لایەن داوای دەکەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان- عیراق دەڵێت وتی" بەدوو ڕێگا دەتوانرێت تۆماری دەنگدەاران پاک دەکرێتەوە ، یەکەم ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی کە ئەوەش بەپێی دەستوور دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە، دووهەم ئامادەکردنی تۆماری بایۆمەتریە کە ئەوەش هی ئەوە نیە بڵێی بەمانگ و دوو مانگ تەواو ئەبێت."
ڕێزان حەمە ڕەشید باسی لەترسی هەندێک لایەنی سیاسی لەتۆماری دەنگدەران و ساختەکاری کردن بەو تۆمارە وەک خۆیان باسی دەکەن، وتی" بەشێکی زۆر کەمی ئەو ترسە ڕاستە کەلایەنەکان دەڵێن بەهۆی تۆماری دەنگدەارانەوە پڕۆسەی هەڵبژاردن خاوێن نابێت، من پیشەییانە باسی دەکەم چوونکە ساختەکاری بەتەنها بەتۆماری دەنگدەران ناکرێت بەڵكوو بەشداری نەکردنی هاووڵاتییان و نەچوونیان بۆ دەنگدان هۆکاری سەرەکییە.
دەربارەی ناوی هاووڵاتییانی سووری و کوردی ئێرانی و تورکیا لەتۆماری دەنگدەران؟ د.ڕێزان وتی" بەپێێ تۆمارەکەی ئێـمە لەوەزارەتی بازرگانی وەرمانگرتووە تۆماری هاوڵاتیانی عیراقی بەژمارەی ناسنامەکانیان بەتەواوی دیارە و دیاری کراوە، واتە ئەوە هاوڵاتیی ئەسڵی عێراقی بێ هیچ گرفتێک لەهاووڵاتیی دەرەوەی عێراق جیادەکاتەوە."
سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان لەکۆتاییی قسەکانیدا جەختی کردەوە"ئەم هەڵبژاردنە بەم تۆمارە نوێیەی دەنگدەران دەکرێت نەک تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەم تۆمارە خاوێن نیە زیاتر لە(8000)ناوی دووبارەمان لێ دەرهيناوە واتە"مصحف الشریف" نیە، بەڵام ئەو تۆمارە پیسەش نیە کە پێشتر هەبووە و قسە لەسەر ئەوە دەکرا نۆسەد هەزار یا پێنج سەد هەزار ناوی دووبارەی تێدایە، وە ئێمە هەرچیمان لەدەست هاتووە ئەنجاممان داوە بۆ خاوێنکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بەڵام دەتوانم بڵێم زیاتر لە 280 هەزار ناو جیاوازی هەیە لەنێوان ئەم تۆماری دەنگدەرانە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانەی کەهەڵبژاردنی عیراقی پێکرا لە مانگی پێنجدا."
Your Comment