مومکینە له‌ شه‌ڕى ئيدلبدا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل هاوكاریى حكوومه‌تى سووريا بکات

بەشی جیهان- وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند: له‌ شه‌ڕى ئيدلبدا مومکینە يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌) هاوكاریى حكوومه‌تى سووريا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ نامه‌يێكدا كه‌ بۆ سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوبه‌رانى رۆژنامه‌ى نيويۆرک تايمزى ناردووه‌، چاوش ئۆغڵۆ نووسيويه‌تى: يه‌په‌گه‌ شانبه‌شانى سوپاى سووريا به‌شدارى له‌ شه‌ڕى ئيدلبدا ده‌كات.

هێزه‌ كوردييه‌كان وه‌ک هاوپه‌يمانێكى به‌هێزى ئه‌مه‌ريكا له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش هه‌ژمار ده‌كرێن، به‌ڵام توركيا ئه‌و هێزانه‌ به‌ درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه‌) ده‌زانێت و وه‌ک گرووپى تيرۆريستى وه‌سفيان ده‌كات.

له‌ نامه‌كه‌يدا بۆ رۆژنامه‌كه‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هۆشدارى داوه‌ته‌ ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ڵبژاردنى دۆسته‌كانى.

چاوشئۆغڵۆ نووسيويه‌تى: يه‌په‌گه‌ گرووپێكى تيرۆريستييه‌ و به‌ چه‌ک و كه‌رسته‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له‌ سووريا شه‌ڕ ده‌كات و ئه‌و هاوكارييه‌ى پێيان ده‌درێت له‌و باجه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، كه‌ ئه‌مه‌ريكاييه‌كان به‌ ده‌وڵه‌تى ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌و گرووپه‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د رێككه‌وتنيان كردووه‌ و به‌شدارى له‌ شه‌ڕى ئيدلبدا ده‌كه‌ن له‌ دژى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا.

سووريا و ڕووسيا له‌ هه‌وڵى كۆتايی هێنانن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى قاعيده‌ له‌ ئيدلب هه‌يانه‌.

توركيا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته‌ سه‌ر ئيدلب و رايانگه‌ياندووه‌، شه‌ڕ له‌ ئيدلب كاره‌ساتێكى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌ سه‌دا حه‌فتاى شارى ئيدلب و ده‌وروبه‌رى له‌ ژێر كۆنترۆڵى گرووپى ميليشيايى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام(به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران)ه‌، كه‌ لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38075

Your Comment

You are replying to: .
captcha