بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم شوشكەیی، لە میانی لێدوانێكی راشیگەیاند كۆمەڵ و گۆڕان و هاوپەیمانی و یەكگرتوو بەم نزیكانە ئەو شاندە دروست دەكەن و بە سەربەخۆ دەچنە بەغدا و گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن.
ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی وتووە کە ئەوان لەسەر حسابی لایێک پشتگیری لایێكی تر ناكەن و بەپێچەوانەشەوە، بەڵكوو چاورێی لایەنەكان لەسەر كاندیدێكی سەرۆک وەزیران رێككەوتن بكەن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment