بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێكی ئەو راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، کە سەبارەت بە سووریا و پێشێلکارییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەکراوە، باس لە رەوشی عەفرین لە کوردستانی سووریاش کراوە.
راپۆرتەکە لە ئەنجامی گفتوگۆ کردنی راستەوخۆ لەگەڵ 400 کەس ئامادە کراوە، لێکۆڵینەوە لە رەوشی عەفرین کراوە کە لە 20ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە هێرشی کرایە سەر.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، گەورەترین نەخۆشخانە و بازاڕ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی عەفرین لەلایەن هێزەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای ئەوەی لە 20ی کانوونی دووەمی 2018 هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستی پێکردووە، پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان کراوە و تورکیا پێش هێرشەکان شکستی هێناوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، چەکدارەکانی سوپای سووریای ئازاد بەشێوەیێکی ئارەزوومەندانە خەڵکی سڤیلی ناوچەکەیان دەستگیرکردوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment