کوردپرێس:
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە خولی 150ی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بە سەرۆکایەتیی سوودان کۆ بوونەوە و داوایان لە تورکیا کرد، هێزەکانی لە نێو خاکی عێراق بکشێنێتەوە، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 7987، کە لە 24ی دیسەمبەری ساڵی 2015دا لەلایەن کۆمکاری عەرەبییەوە دەرچووە.
ئەنجومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی داوای لە وڵاتانی ئەندام کردووە "داوا لە حکوومەتی تورکیا بکەن دەستوەرنەداتە لە کاروباری نێوخۆی عێراق، هەروەها دەست هەڵبگرێت لە ئیستیفزازکردن، کە کاریگەریی لەسەر متمانە و هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت".
ئەنجومەنەکە دووپاتی کردەوە، پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق دەکات لە گرتنەبەری رێوشوێنەکان بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، بە ئامانجی ئەوەی تورکیا هێزەکانی خۆی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.
Your Comment