وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کانی عێراق: سه‌ردانی عه‌بادی بۆ واشنتۆن بێ‌سووده‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری پێوه‌ندییه‌کانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانی به‌م زوووانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ واشنتۆن بێ‌سووده‌ و هیچ ئه‌نجامێکی نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕاشد له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌ سه‌ردانی به‌م زوووانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتۆن ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گوشاری ئه‌مریکا بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق به‌پێی ڕوانگه‌ و ستراتێژیی واشنتۆن ئه‌نجام ده‌بێت به‌ڵام سه‌ردانێکی بێ‌سوود ده‌بێت و هیچ ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نابێت.

ناوبراو گوتیشی: عه‌بادی که‌سێکی لایق و شایسته‌ بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووهه‌می سه‌رۆک وه‌زیران نییه‌ و مه‌رجه‌کانی مه‌رجه‌عییه‌تیش ناوبراو ناگرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38034

Your Comment

You are replying to: .
captcha