به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕای‌گه‌یاندوووه "پێمان باش بوو هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یێکیش بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری به‌شداری كردنمان دا، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون به‌ڵام ناتوانین بڵێین له 100% هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره خاوێن ده‌بێت، گه‌شبینم گۆڕان ئه‌مجاره ده‌نگه‌كانی زیاتر بكات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "من خۆم پێم باشه هه‌ر شه‌ش لایه‌نه‌كه به‌یه‌كه‌وه بچنه به‌غدا، پێشتر پێكه‌وه دابنیشن و ئه‌مجاره گفتوگۆكان ته‌ركیز بكرێته سه‌ر به‌رنامه‌ی سیاسیی حكوومه‌تی داهاتوو ئه‌مه‌م له جڤاتیش وتوووه".
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌مان ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانیان دووباره بێته‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گوتی: "هه‌وڵی ته‌واو دراوه هه‌ڵبژاردنه‌كه خاوێن بێت، ئه‌مجاره وه‌ک 12ی ئایار نه‌بێت، به‌ڵام ناتوانم بڵێم له‌سه‌دا 100 خاوێن ده‌بێت، ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت چوونكه هه‌موو جیهان چاویان له‌سه‌ر ئێـمه‌یه كه چه‌ند پڕۆسه‌یێكی دیموكراسی به‌ڕێوه ده‌به‌ین به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات چه‌نده ئه‌وه‌ی ده‌وێت".
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ڕوونی کرده‌وه "هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌نگه‌كانمان زیاتر بێت نه‌ک هه‌ر كه‌می بكه‌ین، من خۆم گه‌شبینم، ئه‌گه‌رچی تا ئێستاش له ئاست پێویست نییه خاوێن كردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment