حیزبە کوردستانییەکان ڕێککەوتوون لەسەر یەک گوتاریی خۆیان لە کەرکووک و بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ حزبە كوردستانییەكان لەسەر كاركردن بۆ كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک و یەک گوتاریی خۆیان لە کەرکووک و بەغدا رێككەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان كە لە بارەگای حزبی شیوعی لە ناحیەی قەرەهەنجیر بەڕێوەچوو، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبوونەوەكەیان راگەیاند.

حزبە كوردستانییەكان بڕیاریان دا كۆبوونەوەی دەوریی حزبەكان لەسەر ئاستی پەیوەندییەكان چالاک بكرێتەوە و لەكاتی پێویسیتیشدا بەرپرسی یەكەمی حزبەكان لە كەركووک كۆ ببنەوە.

هاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ یەک گوتاریی لایەنە كوردستانییەكان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک و گفتوگۆ و خۆسازدانیان بۆ یەک لیستیی لەو پارێزگایە دووپات كردەوە.

حزبە كوردستانییەكان هاوڕابوون لەسەر كاركردن بۆ كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک و جەختیشیان كردەوە كە هاوكات لەگەڵ بڕوابوونیان بە پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان، نابێت كوردستانییانی كەركووک وەكوو پێكهاتەی سەرەكی شارەكە، لە بواری ئەمنیی و دەسەڵاتی مەدەنیدا پەراوێز بخرێن.

لایەنەکانی کۆبونەوەکە ڕایانگەیاند بۆیە کۆبوونەوەکە هێنراوەتە قەرەهەنجیر چوونکە پارتی لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر نەیتوانیووە بچێتە کەرکووک، بۆیە ئەمڕۆ حزبە کوردییەکان کۆبوونەوەکەیان هێناوەتە بارەگای حزبی شیوعی لە ناحیەی قەرەهەنجیر.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە، کە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە کۆنەبوونەتەوە، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی یەکلایی کردنەوەی پۆستی پاڕێزگای کەرکووکە، چوونکە لە ئێستادا ڕاکان سەعید پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بووەتە پەرلەمانتار و حزبە کوردییەکان دەیانەوێت ئەو پۆستە بۆ کورد بێت.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38015

Your Comment

You are replying to: .
captcha