ڕووسیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات

به‌شی جیهان- ڕووسیا به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 300 هه‌زار سه‌رباز گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی له ‌دوای جه‌نگی سارد ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ڕووسیا گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی به‌ به‌شداریی 300 هه‌زار سه‌رباز، 36 هه‌زار تانک و زرێپۆش، 1000 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 80 كه‌شتی جه‌نگی له‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلوول تا ڕۆژی 17ی ئه‌یلوول بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یێک به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌ دوای جه‌نگی سارده‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی ڕووسیا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت و دوایین جار كه‌ ڕووسیا وه‌ها مانۆڕێكی ئه‌نجام دابێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1981.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38010

Your Comment

You are replying to: .
captcha