نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان: ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی مرۆیی له‌ ئیدلب هه‌یه‌

به‌شی جیهان- جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرس له‌ كاروباری مرۆیی ھۆشداریدا كه‌ هێرشی حکوومه‌تی سووریا و لایه‌نگرانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی له‌ سه‌ده‌ی 21دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مارک لۆكۆک كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ ژنێڤ رێكخست و تێدا ڕای‌گه‌یاند: "ھه‌موومان بۆ ئیدلب كه‌وتینه‌ حاڵه‌تی زه‌نگ لێدانه‌وه‌، ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا چه‌ند بۆ خه‌ڵكی ئیدلب مه‌ترسیداره‌."

لۆکۆک راشیگه‌یاند: نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س له‌ ئیدلب ده‌ژین و له‌وانه‌ش دوو ملیۆن كه‌س پێویستی به‌ ھاوكاری مرۆیی ھه‌یه‌.

جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌وه‌و پێشتر زۆربه‌ی دانیشتوانی غووته‌ی رۆژھه‌ڵات و حه‌له‌ب له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتن گواسترابوونه‌وه‌ ئیدلب به‌ڵام له‌ ئێستادا خه‌ڵكی ئیدلب ئه‌م چانسه‌یان نییه‌ و ئه‌گه‌ری ڕوودانی تراژیدیایێک له‌و ناوچه‌كه‌دا بوونی ھه‌یه‌.

جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان هۆشداریشی دا له‌وه‌ی که‌ "پێش ئه‌وه‌ی خراپترین كاره‌ساتی مرۆیی له‌ چه‌ند مانگی داھاتوو له‌ ئیدلب ڕوو بدات و پێش ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی سه‌ده‌ی 21 ڕوو بدات پێویسته‌ رێگای چاره‌سه‌ركردن بدۆزینه‌وه‌ و ئه‌مه‌ گرنگترین په‌یامی ئێمه‌یه‌."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38007

Your Comment

You are replying to: .
captcha