به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌ختیار جه‌بار شاوه‌یس ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: دهركهوتوووه هه‌ر دوو به‌ره‌كه‌ى شیعه نه‌یانتوانیوه تا ئێستا گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ پێكبهێنن بۆیه زه‌مینه‌ى دروست بوونى به‌ره‌یێكى نوێ هاتۆته ئاراوه له نێوان هاوپه‌یمانیى لیسته‌كانى سائیرون و فه‌تحدا.
ناوبراو گوتیشى: "دوایین په‌یامى گهورهمهرجهعى باڵاى شیعه‌كان كه تیایدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى پشتیوانى له‌و كه‌سانه ناكات كه پێشتر له ده‌سه‌ڵاتدا بوون، بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئاماژه‌یێكى ئاشكرایه بۆ هاتنه كایه‌وه‌ى به‌ره‌ى سێیه‌م بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پرسى گه‌وره‌ترین كوتله".
د. به‌ختیار جه‌بار شاوه‌یس دووپاتیشی كرده‌وه "پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق و پێكهێنانى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیى كورد ده‌بێت و دواخستنیشى كێشه‌كان زیاتر قووڵ ده‌كاته‌وه".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment