به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاتژمێر 12:30 خوله‌ک به کاتی ئێران ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی لووتكه‌ی هاوبه‌شی وڵاتانی ڕووسیا و توركیا و ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر داوا و خواستی ڕووسیایه كه ده‌یانه‌وێت ڕێگهچارهیێكی ئاشتییانه بۆ دۆخی ئیدلیب بدۆزنه‌وه.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له كاتێكدایه كه سوپای سووریا به هاوكاریی توركیا و ئێران و ڕووسیا ده‌یه‌وێت هێرشی گه‌وره بۆ سه‌ر شاری ئیدلیب ئه‌نجام بدا و بیخاته‌وه ژێر ڕكێفی خۆی و لای خۆیه‌وه ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتوووهكانیش ڕایگهیاندوووه: له هه‌فته‌ی ڕابردوووه‌وه كه ڕووسیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلیب ده‌ست پێكردوووه 30 هه‌زار هاووڵاتیی ئیدلیب ئاواره بوون و ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتوووه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment