به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی 9ی 2018 له سه‌لاحه‌دین به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعوود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی گرینگ‌یان تاوتوێ كرد و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه وه‌رگیرا.
ده‌قی ڕاگه‌یێنراوه‌كه:
یه‌كه‌م: له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان و هه‌ستیاریی بارودۆخه‌كه هه‌ردوولا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه كاركردن له به‌غدا و كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بن و ئاماده‌كاریی پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
دووه‌م: هه‌روه‌كوو له ماوه‌ی ڕابردوویش به ئاشكرا رامانگهیاندوووه بۆ یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستان و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا بانگهێشتی كۆبوونهوهیێكی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یێک ڕا‌سپێردرا بۆ ئاماده‌كردنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
سێیه‌م: له‌به‌ر هه‌ستیاریی بارودۆخی كه‌ركووک و پێویستیی چاره‌سه‌ر كردنی بڕیاردرا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو پێكهێندرابوو ده‌ست به‌كار بن بۆ دیراسه‌كردن و هه‌نگاونان.
هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
10ی 9ی 2018
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment