بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەیس خەزعەلی لە نووسینێک لە تویتەر بڵاوی كردەوە كە هەڵوێستەكەی ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق كۆتایی بەپرۆژەی ئەمریكا بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو دەهێنێت، بۆیە پشتگیری دەكەین.
سكرتێری عەسائیبی ئەهلی حەق راشیگەیاند كە ئەو هەڵوێستە نەخشەرێگای پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان پشتگیری هەڵوێستەكە بكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، سەرچاوەیێک لە نووسینگەی ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند: کاندید کردنی سەرۆک وەزیران بەپێی دەستوور لە دەسەڵاتى گەورەترین کوتلەیە و ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی ھیچ کەسێکی ڕەت نەکردەوە و ھیچ کەسێکیشی بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکردووە و جەختی کردەوە کە ھیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەت نەکردوەتەوە، بەڵام پشتگیریی ھیچ کەسێکیش ناکەن پێشتر لە دەسەڵاتدا بووبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment