به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاوه فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا و سووریا له‌سه‌ر ئاسمانیی ئیدلب ده‌سووڕێنه‌وه و ده‌ست پێكردنى ئه‌و هێرشانه له كاتێكدايه ئه‌مه‌ريكا و فه‌ڕه‌نسا هۆشداريان داوه‌ته ڕووسيا و سووريا له ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى.
شاهێدحاڵه‌كان و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن له ئاژانسه‌كه‌يان ڕایان‌گه‌یاندوووه هێليكۆپته‌ره‌كانى سه‌ر به سوپاى سووريا به به‌رميلى پڕ له تى ئێن تى بۆردومانى گونده‌كانى هبيت و عابدينيان له باشوورى ئيدلب كردوووه.
ئيدلب له ژێر كۆنترۆڵى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ديمه‌شقه.
سوپاى سووريا ره‌تی كردوووه‌ته‌وه که به‌رميلى ته‌قينه‌وه‌ى به‌كار هێنابێت به‌ڵام كارمه‌ندانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتوووه‌كان دووپاتيان كردوووه‌ته‌وه که سووریا ئه‌و چه‌كه‌ى له بۆردومانه‌كانيدا به‌كار هێناوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند گوندێكى باكوورى حه‌ما له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسياوه بۆردومان كراون.
توركيا دژى ده‌ست پێكردنى هێرشى سه‌ربازييه بۆ سه‌ر ئيدلب و ڕای‌گه‌یاندوووه که هێرشى سه‌ر شاره‌كه كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوووه‌كانيش ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕوودانى شه‌ڕ له‌و شاره سه‌رده‌كێشێت بۆ ئاواره‌بوونى 700 هه‌زار هاووڵاتى.
له ئيدلب زياتر له 3 مليۆن هاووڵاتى ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا به يارمه‌تیى توركيا ده‌ستيان به سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتوووه.
ئيدلب بوووه‌ته دوایين پێگه‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و به هۆى نزيكيان له سنوورى توركياوه پشتيوانیى ئه‌و وڵاته‌يان مسۆگه‌ر كردوووه.
ڕووسیا ڕای‌گه‌یاندوووه که له هێرشه‌كانياندا ده‌ستپارێز بۆ پاراستنى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كه‌ن.
مۆسكۆ ئه‌وه‌شى نه‌شاردوووه‌ته‌وه كه به هه‌ر نرخێک بێت پێويسته ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکوومه‌تی سووریا.
به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌ڵێن: ڕووسه‌كان نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌كانى فرياكه‌وتن بۆردومان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرووپه چه‌كدارييه‌كان ناچار بن خۆيان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment