کوردپرێس:
ڕۆژنامەی ئورەنسلی تورکی بڵاوی کردەوە کە دنیز کایا وتەبێژی زیندانییە سیاسییەکانی تورکیا لە بەیاننامەکەیدا باسی دەستپێردنی ئەو مانگرتنە فراوانەی کردووە و ڕایگەیاندووە: بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دوورخستنەوەی ئوجەلان و ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە ڕۆژی 12ی ئەیلوولەوە بەرانبەر بە 21ی خەرمانان مانگرتنی بەرفراوانی زیندانییە سیاسییەکان دەست پێ دەکات.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا نووسراوە: هەرگیز قبووڵمان نەکردووە چۆک دابدەین. ئەوانەی هەوڵ دەدەن بە زۆر و ئەشکەنجە خەڵکی پەراوێز بخەن و ئازاریان بدەن لە ئەنجامدا شکست دەهێنن هەروا کە لە بەرخۆدانەکەی 14ی حوزەیران فەشەلیان هێنا.
هەر لە بەیاننامەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هەموو ئەوانەی خۆان بە دیموکرات و ڕۆشنبیر و دازادیخواز و چالاکی مەدەنی دەزانن دەبێت کۆتایی بەم بێدەنگییە بهێنن. ئوجەلان لە زیندانی ئیمرالییەوە هەڵوێستی مێژووییی گرتۆتە بەر و زیاتر لە 10 هەزار زیندانیی پەکەکەش یەکدەنگ هاوار دەکەن کە هەرگیز ئەو پەراوێزخستنەی ڕێبەرەکەیان قبووڵ ناکەن و لە 12ی ئەیلوولەوە مان لە خواردن دەگرن و ئەوەش هەڕەشەیە بەرانبەر دەوڵەتی تورکیا.
Your Comment