شاره‌زایێکی عێراقی ئیدعا ده‌کات که‌ عێراق بوووه‌ته‌ گۆڕه‌پانى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ململانێى زلهێزه‌ گه‌وره‌كان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاره‌زایێكى كاروبارى عێراق ده‌ڵێت: سووتاندنى كونسووڵخانه‌ى ئێران له ‌به‌سڕه ‌و هاوانبارانكردنى ناوچه‌ى سه‌وز له‌ به‌غدا و بۆردومان كردنى كۆیه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌شه‌كانى عێراق بوونه‌ته‌ گۆڕه‌پانى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ململانێى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ گه‌وره‌كان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاسین ته‌ها ڕۆژنامه‌نوس و شاره‌زا له‌ كاروبارى عێراق دوایین ڕووداوه‌كانى به‌سره‌ و به‌غدا و هه‌روه‌ها بۆردومان كردنى كۆیه به‌وه‌ وه‌سف ده‌کات که‌ به‌شه‌كانى عێراق گۆڕاون بۆ گۆڕه‌پانێک بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى ململانێى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ گه‌وره‌كان.

ناوبراو وتیشى: "ئه‌مریكا و ئێران هه‌زاران میلیان له‌ نێواندایه‌ و ده‌ستیان ناگات به ‌یه‌كترى و بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى كێشه ‌و ململانێیه‌كانیان سنووره‌كانى سعوودیه ‌و سووریا و هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه‌ک گۆڕه‌پانێک به‌كار ده‌هێنن".

یاسین ته‌ها ده‌شڵێت: به‌شێک له‌ كێشه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى شارى به‌سره‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت پیس كردنى سه‌رچاوى ئاوى سه‌ره‌كیى ئه‌و شاره‌ به‌ ئاوى قورسى به‌كارهاتووى كارگه‌كان و هه‌روه‌ها گرتنه‌وه ‌و گۆڕینى لقه‌كانى ئاوى دیجله‌ به‌ بیانووى وشكه‌ساڵى.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37974

Your Comment

You are replying to: .
captcha