به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێكدا دادوه‌ر عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق زانیاریی زیاتری له‌وباره‌یه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو و ڕای‌گه‌یاندوووه: "دادگای تاوانه‌كانی ده‌ستپاكی وردبینی بۆ سێ سكاڵا كرد كه دژ به زیاد قه‌تان جێگری ئه‌مینداری گشتیی پێشووتری وه‌زاره‌تی به‌رگری تۆمار كرابوون".
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی باسی له‌وه‌ش كردوووه كه سه‌رپێچییه‌كانی زیاد قه‌تان خۆی له سێ گرێبه‌ست ده‌بینێته‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به ئامانجی دابین كردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری واژۆی كردبوون.
به وته‌ی عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار یه‌كێک له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه زیاد قه‌تان سه‌رپێچی تیایدا كردوووه بریتییه له خه‌رج كردنی بڕی ھه‌شت ملیۆن دۆلار به مه‌به‌ستی بنیاتنانی سه‌ربازگه‌یێكی كاتی بۆ ھێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا له شاری فه‌لوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه دادگای تاوانه‌كانی ده‌ستپاكی دوای ئه‌وه‌ی وردبینی بۆ سكاڵاكان كرد به تاوانی ئه‌و سه‌رپێچییانه سزای 6 ساڵ زیندانی كردنی بۆ زیاد قه‌تان ده‌ركردوووه.
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار راشیگه‌یاند كه ئه‌و سزایه به‌رایییه و ده‌توانرێت له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له میانی 30 ڕۆژدا له رێكه‌وتی ده‌ركردنی تانه‌ی لێ بدرێت.
شایانی باسه؛ زیاد قه‌تان له ساڵی 2004دا له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری بوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک گه‌وره به‌رپرسی دیكه دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی سپی كردنه‌وه‌ی ملیاره‌ھا دۆلاریان خرابوووه پاڵ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ھه‌ڵاتبوون.
له شوباتی ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر فه‌رمانی ئینته‌رپوڵ ھێزه ئه‌منییه‌كانی ئۆردۆن زیاد قه‌تانیان ده‌ستگیر كردبوو و ڕاده‌ستی عێراقیان كردبوویه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment