هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی کاتیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ به‌ (سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن) ناسراوه‌ ئاشكرای ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی گومانلێكراوه‌وه‌ له‌ به‌غدا هه‌وڵی كوشتنی دراوه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئوتێله‌كه‌ و له‌وێ‌ نیشته‌جێ‌ بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تی: ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلوول له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی گومانلێکراوه‌وه‌ له‌ به‌غدا هه‌وڵی کوشتنی دراوه‌ و ئێستاکه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌که‌ی له‌ ئوتێل ڕه‌شیددایه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: "تێچووی ئوتێل ڕه‌شید زۆر گران و نایابه‌ و له‌ سروشتی مندا نه‌بوووه‌ له‌ شوێنی له‌و جۆره‌ نیشته‌جێ‌ ببم بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م ببرێمه‌ شوێنێک كه‌ له‌گه‌ڵ دۆخی مادی من بگونجێت."

محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ هه‌موو خه‌رجییه‌کان له‌ گیرفانی خۆی ده‌دات و ده‌شڵێت: "تا ئێستا یه‌ک دینارم بۆ حه‌وانه‌وه‌ له‌ ئوتێل ڕه‌شید وه‌رنه‌گرتوووه‌ نه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نه‌ له‌ ئه‌میندارێتی گشتیی په‌رله‌مان."

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "صوت العراق"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37971

Your Comment

You are replying to: .
captcha