یان کۆبیش داوا ده‌کات ئافره‌تان به‌شدارییێکی کارایان له‌ حکوومه‌تی ئاینده‌ی عێراق هه‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ ھاریکاری عێراق پێداگریی ده‌کات له‌سه‌ر به‌شداریی کارای ئافره‌تان له‌ دانووستانه‌کانی پێکھێنانی حکوومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی وزاری کاریگه‌ر له‌ حکوومه‌تی داھاتوودا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلوول یان کۆبیش نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ھاریکاری عێراق له ‌به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاندوووه که‌ پێداگری ده‌کات له‌سه‌ر به‌شداریی کارای ئافره‌تان له‌ دانووستانه‌کانی پێکھێنانی حکوومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی وزاری کاریگه‌ر له‌ حکوومه‌تی داھاتوودا.

ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌: "گرووپی چالاکوانان که‌ دوو ئه‌ندامی پیاوی شاره‌زا له‌ بواری مافی ئافره‌تانی له‌خۆ گرتبوو دڵنیایییان له‌ کاربه‌ده‌ستانی یونامی وه‌رگرت بۆ پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری پێکردنی ئافره‌تان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی کاری له‌پێشینه‌یان بێت که‌ ئه‌مه‌ش ھه‌ڵوێستی ھه‌میشه‌ییی سه‌رکردایه‌تیی یونامی بوووه‌."

یان کوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ عێراق ده‌شڵێت: به‌شداری کردنی کارایانه‌ی ئافره‌تان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی به‌ واتای سه‌رکه‌وتنی دیموکراسییه‌ له‌ عێراق و تێگه‌یشتنه‌ له‌ بیرۆکه‌ی حکوومه‌تێکی گشتگیر که‌ نوێنه‌رایه‌تی ھه‌مووان بکات و خزمه‌تی پێویست به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌ی بکات.

ناوبراو داواشی له‌ سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کان کردوووه‌ که‌ "به‌ربژێرکردنی ئافره‌تان له‌به‌رچاو بگرن بۆ پۆستی باڵا و خاوه‌ن ھێزی دروستکه‌ری سیاسه‌ت و بڕیار به‌ ڕۆڵی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌کانیشیه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌راندا و دڵنیایان بکه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی لیستی به‌ربژێره‌کانیان بۆ پۆسته‌کانی کابینه‌ی داھاتوو ئافره‌تانیش له‌خۆ ده‌گرێت."

کۆبیش به ‌ھه‌مان شێوه‌ داوای له‌ ئه‌ندامانی تازه‌ ھه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مان کردوووه‌ چوارچێوه‌یێکی یاسایی بدۆزنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌یاسایێکی یه‌کسانی جێنده‌ری که‌ دڵنیایی بدات به‌ ده‌سته‌به‌رکردنی لانیکه‌م کۆتای له‌سه‌دا 25 بۆ به‌شداری پێکردنی ئافره‌تان له‌ حکوومه‌تی نوێدا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37968

Your Comment

You are replying to: .
captcha