فه‌رمانده‌یێكی پێشمه‌رگه‌: خه‌ڵکانێک له‌ سنووری مه‌خموور هاوكاری داعش ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری مه‌خموور ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق خه‌ڵكانێک هه‌ن هاوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قادر حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری مه‌خموور ده‌ڵێت: ناوبه‌ناو هاوپه‌یمانان بۆردومانی بنكه‌كانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چۆغ ده‌كه‌ن له‌ نزیک مه‌خموور به‌ڵام له ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا هیچ بنكه‌یێكی داعش نییه‌.

ناوبراو وتیشی: "له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی عێراق خه‌ڵكانێک هه‌ن هاوكاری داعش ده‌كه‌ن و هاوسۆزن له‌گه‌ڵیان."

قسه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ میدیای فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ چالاكییه‌كانی داعش له ‌نزیک مه‌خموور زیادی كردوووه‌.

ناوبراو هه‌ر له ‌قسه‌كانیدا ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ڕێوشوێنی پێویستی ئه‌منییان گرتوووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نائارامی.

شایانی باسه‌؛ قه‌زای مه‌خموور نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری خۆرئاوای هه‌ولێره‌وه‌ دووره‌ و شه‌وی 7ی ئابی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرا و دوو ڕۆژ دواتریش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر و پاشان پێشمه‌رگه‌ كۆنتڕۆڵی كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37965

Your Comment

You are replying to: .
captcha