حیزبە کوردستانییەکان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە دەبێ پێكەوە بچینە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختی كردەوە، كە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ئەنجام دانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت و لایەنەكانی دیكەش جەختیان لەسەر ئەوەكردووەتەوە، نەک تەنیا پارتی".

نێچیرڤان بارزانی، ئاشكرای كرد: "سبەی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ دەبینەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەمان چۆنیەتی بەشداری كردن لە حكوومەتی نوێی عێراق دەبێت".

سەبارەت بە گفتوگۆكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: "كۆبوونەوەكانمان بەردەوامە و لە نێوخۆشماندا كۆبوونەوە دەكەین بۆ ئەوەی دوا بڕیار بدەین. ھەروەھا بڕیارە 15 ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە كۆ ببێتەوە، ھیوادارین تا ئەوكات لەنێو خۆمان و لایەنەكانی دیكەش بگەینە ئەنجام".

نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: "لە سەردانەكانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەوانیش جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دەبێ پێكەوە بچینە بەغدا".

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37960

Your Comment

You are replying to: .
captcha