بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ئەنجام دانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت و لایەنەكانی دیكەش جەختیان لەسەر ئەوەكردووەتەوە، نەک تەنیا پارتی".
نێچیرڤان بارزانی، ئاشكرای كرد: "سبەی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ دەبینەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەمان چۆنیەتی بەشداری كردن لە حكوومەتی نوێی عێراق دەبێت".
سەبارەت بە گفتوگۆكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: "كۆبوونەوەكانمان بەردەوامە و لە نێوخۆشماندا كۆبوونەوە دەكەین بۆ ئەوەی دوا بڕیار بدەین. ھەروەھا بڕیارە 15 ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە كۆ ببێتەوە، ھیوادارین تا ئەوكات لەنێو خۆمان و لایەنەكانی دیكەش بگەینە ئەنجام".
نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: "لە سەردانەكانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەوانیش جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دەبێ پێكەوە بچینە بەغدا".
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment