سه‌ركرده‌یێكی شیعه‌ داوای دادگایی كردنی مالیكی ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌سام ته‌میمی سه‌ركرده‌ له ‌ڕه‌وتی حیكمه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار حه‌كیم داوای دادگایی كردنی نووری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سام ته‌میمی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی كردنی نووری مالیكی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران خراپترین سه‌رده‌می حكوومه‌تداری بوووه‌ له‌ عێراق بۆیه‌ ئێستا وڵات گه‌یشتوووه‌ به‌و دۆخه‌ و له ‌هه‌موو ناوچه‌یێک خۆپیشاندانی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی حیكمه‌ گوتیشی: له ‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ی نووری مالیكی له‌ سه‌رده‌می حوكمڕانی پێشكه‌شی كردوووه‌ پێویسته‌ ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێت ‌و لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێت.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ ناوچه‌كانی عێراق خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت‌ و خۆپیشاندانه‌كانیش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌وانه‌ ئاو و كاره‌با.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37950

Your Comment

You are replying to: .
captcha