سه‌در بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی به‌سره‌ 7 خاڵ پێشنیاز ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سائیروون بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی به‌سره‌ 7 خاڵ پێشنیار ده‌كات و ده‌ڵێت که‌ ئه‌گه‌ر سزای تاوانباران نه‌درا ئه‌وا ده‌ست به ‌خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ بكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێكدا موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی به‌په‌له‌ی به‌سره‌ و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی كۆژانه‌كانی خه‌ڵک داوای پێكهێنانی به‌په‌له‌ی لیژنه‌یێکی ده‌ستپاک بۆ ده‌ست پێكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه‌ و دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و دیاری كردنی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی 45 ڕۆژی بۆ دابین كردن و فه‌راهه‌م كردنی پێداویستییه‌ هه‌نووكه‌یییه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ک پێكهێنانی لیژنه‌یێكی ئه‌منی بۆ پاراستن و پارێزگاری كردن له‌ دانیشتوووانی به‌سره ‌و ڕێگری له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ شاره‌كه.

له‌ به‌شێكی‌تری به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌در پێشنیازی كردوووه‌ لیژنه‌یێكی دادوه‌ریی بێلایه‌ن بچنه‌ به‌سره‌ بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تباره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف بۆ زوڵم‌لێكراوان.

سه‌در داوا له‌ خۆپیشانده‌رانیش ده‌كات خۆپیشاندانه‌كان ڕابگرن تا ئه‌و كاته‌ی خواست و داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباران سزا نه‌دران ئه‌وا هیچ ڕێگرێک له‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ ناگیرێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37945

Your Comment

You are replying to: .
captcha