ئەوەی کە دوکتۆر به‌رهه‌م پاڵێوراو بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد ڕەئووف سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە دیمانەیێکی کوردپرێسدا دەڵێت: پاڵێوراوبوونی دوکتۆر بەرهەم بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار شتێکی چاوەڕوانکراو بووە بەڵام هاوپه‌یمانی و ئاینده‌ و چاره‌نووسی نه‌به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماریی د.به‌رهه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی د.به‌رهه‌م و هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌، هاوپه‌یمانی پرۆژه‌یێكی نوێی كاری سیاسی و مه‌ده‌نییه‌ بۆئاینده‌یێكی گه‌شتر.

کوردپرێس:

ماویێکە باس لەوە دەکرێت کە کۆمەڵێک تەقالا هەیە بۆ ئەوە بەرهەم ساڵح ئەندامی دابڕاوی یەکێتی کە سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرییە بگەڕێتەوە نێو ڕیزەکانی یەکێتی و لە بەرانبەریشدا پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێ بدرێت.

محەمەد ڕەئووف سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپەیمانی ببۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە بارەی ئەو هەواڵانەوە کە باس له هەوڵ بۆ گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم بۆ ڕیزەکانی یەکێتی و گفتوگۆی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێزیان دەکرێت بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: گفتوگۆی سیاسی و دیبلۆماسی د به‌رهه‌م یان هه‌ر سه‌ركرده‌یێكی ڕێپێدراوی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سایه‌تی و هێز و لایه‌نێكی كوردستانی و عێراقی شتێكی سروشتیه ‌و سیاسه‌ت كردنه‌.

ئەگەر و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە دکتۆر بەرهەم لە بەرانبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری بگەڕێتەوە ناو یەکێتی محەمەد ڕەئووف سەبارەت بە دەنگۆی کاندید بوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە کوردپرێس وت ئەوەی کە دوکتۆر به‌رهه‌م پاڵێوراو بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بووه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌ڵام ئێمه‌ پێمان باشه‌ كۆده‌نگیی كوردستانی له‌سه‌ربێ.

ناوبراو لە بارەی چارەنووسی هاوپەیمانی لە ئەگەری گەڕانەوەی د بەرهەم پۆ ڕیزەکان یەکێتی ئاشکاری کرد: هاوپه‌یمانی و ئاینده‌ و چاره‌نووسی نه‌به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری د.به‌رهه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی د.به‌رهه‌م و هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌، هاوپه‌یمانی پرۆژه‌یێكی نوێی كاری سیاسی و مه‌ده‌نییه‌ بۆئاینده‌یێكی گه‌شتر.

سەرۆکی ئەنجومەنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پێشبینیی ئەوەشی کرد کە حکوومەتی نوێی عێراق حکوومەتێکی قورستر لە سێ خولی پێشوو دەبێت و زیادی کرد: حكوومه‌ت له‌ عێراقدا داده‌مه‌زرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ سێ خوله‌كه‌ی پێشتر قورستر بێت به‌هۆی لێكترازانی ماڵی شیعی و شه‌ڕی داعش و ئاسه‌واره‌كانی كاولكاری و كێشه‌ی کەرکووک و ماده‌ی ١٤٠ و جه‌مسه‌رگیریی قورسی ئه‌مریكی ئێرانی.

News Code 37939

Your Comment

You are replying to: .
captcha