عه‌بدولناسر هیمه‌تی: ڕووسیا و تورکیا و ئێران بۆ بازرگانیى نێوانیان دراوى ناوخۆیى به‌کار ده‌هێنن

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تورکیا و ڕووسیا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ دراوى ناوخۆیى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له ‌نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولناسر هیمه‌تی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ كرد له‌ داهاتوویێكى نزیكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی بانکی ناوه‌ندیی رووسیا و تورکیا کۆ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یێکی خێرا ده‌ست ده‌که‌ن به‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پرسانه‌ی که‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا په‌سند کراوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: لووتکه‌ی سێقۆڵیی ئێران- ڕووسیا- تورکیا له‌ شاری تاران کۆبوونه‌وه‌یێکی گرنگی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رکۆمارانی هه‌ر سێ وڵات ئه‌نجام دا و دانووستانیان له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک بانک و ئاڵوگۆڕی کاڵا پێویستییه‌کان و نه‌وت و گاز کردوووه‌.

هیمه‌تی گوتیشی: ھه‌ر سێ وڵات ھاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ دراوی دۆلار له‌ بازرگانی به‌کار نه‌ھێنن و به‌ دراوی خۆیان بازرگانی بکه‌ن.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژى هه‌ینی 7ی ئه‌یلوول لووتکه‌ی سێ قۆڵیی تورکیا- ڕووسیا- ئێران که‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا به‌ به‌شداریی سه‌رۆكى هه‌ر سێ وڵاته‌كه‌ له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37936

Your Comment

You are replying to: .
captcha