به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 8یه ئهیلوول نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه: "له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ست پێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی له پارێزگای به‌سره‌ی خۆشه‌ویسته‌وه ته‌ئکیدمان کرده‌وه که به‌سره پێویستی به ئازارشکێن نییه و ھۆشداریمان دابوو له پێویستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و خراپ به‌ڕێوه‌بردنه‌ی پارێزگاکه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت."
ھه‌روه‌ھا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که دواخستن و تێنهڕوانین به شێوه‌یێکی واقعیانه و بابه‌تیانه له کۆژانه‌کانی خه‌ڵکی به‌سره ھۆکارێکی سه‌ره‌کی بوووه بۆ ئه‌و ڕووداوه ناخۆشانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاره‌که.
عه‌لاوی داواشی له خه‌ڵکی به‌سره کردوووه که ددان به‌خۆیاندا بگرن و ھه‌ل نه‌ده‌ن به ده‌ست " ئاژاوه‌گێڕان"ه‌وه و به‌شداریی بکه‌ن له پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و ھه‌وڵ بده‌ن خۆپیشاندانه‌کان له ڕێڕه‌وی یاسایی و ئاشتییانه‌ی خۆی لانه‌دات.
ناوبراو گوتیشی: "کاتی ئه‌وه ھاتوووه ڕه‌وشی به‌سره و نیشتیمان به‌جدی و ڕیشه‌یی چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا شکستیان ھێناوه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌یدا و ئه‌وه‌ش پێویست ده‌کات به کێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان لێیان و ڕاده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان به لیژنه‌یێکی وزاری و په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تییێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی گرنگ له به‌سره و له نێوانیشیاندا خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌کان."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment