کوردپرێس:
خالید شوانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دانوستانكارى یه‌كێتى له‌به‌غدا له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى هێڵى سێیه‌مى رادیۆى نه‌وا جه‌ختى كرده‌وه، لایه‌نه سیاسیه‌كانى سوننه و شیعه یه‌كگرتوونین و دابه‌شبوونێكى گه‌وره له‌نێوانیاندا هه‌یه و هیچ لایه‌نێكیان ناتوانێت پرسى پێكهێنانى كوتله‌ى گه‌وره یه‌كلایی بكاته‌وه‌و پێویستیان به ده‌نگى كورده بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه و ئه‌مه‌ش لهبهرژهوهندیى كورددایه.
ناوبراو وتیشى "ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئه‌مڕۆى عیراقى قووڵتر كردۆته‌وه، گوشاره نێوده‌وڵه‌تى و ههرێمایهتییهكانه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى عێراق و هه‌رێم".
خالید شوانى باسى له‌وه‌ش كرد، له ساڵى 2003ه‌وه ئه‌مریكا و ئێران رۆڵى گه‌وره و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیارى سیاسى و دۆخى ئه‌منى عیراق هه‌یه‌و ئاسان نییه بچیته بهرهیێكیانهوه له‌دژى به‌ره‌كه‌ى دیكه‌یان، حاڵى حازر هه‌ردوو لایان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر فشار خستنه سه‌ر هیز و لایه‌نه‌كانى عێراق و هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى خۆیان حوكمڕانى عێراق بكات.
Your Comment