بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە پشتیوانی و هاوکاری بۆ خەڵکی بەسرە بكات، بە تایبەت بۆ قوربانیانی مەدەنی و سەربازی بە ناردنی تیمێکی وەزاری بۆ ئەو پارێزگایە تا تەواوکردنی ئەرکەکانیان.
ههروهها بڕیاری داوه بە پێدانی پارەى تایبەت بۆ بەسرە لە ژێر چاودێرىی تیمه وهزارییهكه هاوكات پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و هێزە چەکدارەکان دهكات بۆ"سەپاندنی یاسا و پاراستنی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی"لە بهسره.
ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، جەخت لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دهكاتهوه بەپێی دەستوور و پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی نیشان داوه بۆ بەشداری کردن لە هەڵمەتی ئاوهدانی و کاری خۆبەخش و بەشداری کردنی گەنجان لە پرۆژەکانی چاکسازیی بەسرە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment