8 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوای چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ ئیدلب ده‌كه‌ن

به‌شی جیهان- هه‌ر یه‌ک له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، هۆله‌ندا، به‌لجیكا، سوید، ئیتالیا و پۆلۆنیا داوایان له‌ ڕووسیا و ئێران کرد ده‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ر ئیدلب هه‌ڵگرن و هاوكات داوای چاره‌سه‌ری سیاسییان بۆ ڕه‌وشی ئیدلب كرد.

کوردپرێس- به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، 8 وڵاتی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئیدلبه‌وه‌ ده‌ربڕی و ڕایان‌گه‌یاند كه‌ پشتگیری هه‌وڵه‌ به‌په‌له‌ دیپلۆماتییه‌كانی توركیا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

ئۆڵۆف سكوگ نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی سوید له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناوی 8 وڵاتی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند: ملیۆنان كه‌س به‌هۆی پێكدادانه‌كانی سووریاوه‌ گه‌مارۆ دراون و كۆچیان كردوووه‌ و ئازاری زۆریان چێشتوووه‌ و داوای له‌ لایه‌نه‌كان كرد به‌ ڕێگای دیپلۆماتی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

سكوگ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئیدلب مه‌ترسیی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر ناوچه‌كه وتی: "به‌ قوڵی نیگه‌رانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانین كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریا و ڕووسیا ته‌شه‌نه‌یان پێ ده‌درێت له‌ باكووری ڕۆژئاوای سووریا كه‌ له‌وانه‌یه‌ كاره‌ساتی مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازی ته‌واو بۆ سه‌ر ئیدلب ژیانی زیاتر له‌ سێ ملیۆن كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسی كه‌ یه‌ک ملیۆنیان منداڵن. گه‌مارۆدانی بێبه‌زه‌یییانه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی شه‌پۆلێكی نوێی كۆچی به‌كۆمه‌ڵ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و سڤیلانه‌ش بگرێته‌وه‌ كه‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون".

سكوگ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره‌ چه‌كێكی كیمیایی له‌ سووریا قبوڵكراو نییه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37917

Your Comment

You are replying to: .
captcha