به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی داوه ئه‌و یه‌كه ئه‌منییانه و لێپرسراوانه‌ی پارێزگاری له دامه‌زراوه عێراقییه‌كان و كونسووڵخانه‌ی ئێران له به‌سره ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه بكرێنه‌وه.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه: فه‌رمانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یه‌كه ئه‌منییانه ئه‌ركی خۆیان بۆ پاراستن و پارێزگاری كردن له‌و كاته‌دا جێبه‌جێ نه‌كردوووه.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلوول خۆپیشانده‌رانی به‌سره هێرشیان كرده سه‌ر کونسووڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاره‌كه‌یان و به ته‌واوی سووتاندنیان و دوای ڕووداوه‌كه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه ده‌ستگیر بكرێن و ڕووبه‌ڕووی توندترین سزا ببنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش سه‌باره‌ت به سووتاندنی كونسووڵخانه‌ی ئێران له به‌سره له ڕاگه‌یێندراوێکدا كه له زاری ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه نیگه‌رانیی خۆی له هێرشكردنه سه‌ر كونسووڵخانه‌ی ئێران له به‌سره ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment