توركیا بڕیاری سزادانی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ ده‌رده‌كات

به‌شی تورکیا- دادگایێكی توركیا سزای زیندانی كردنی به ‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و سری سوره‌یا ئونده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌پاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلوولی 2018 دادگایێكی توركیا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و هه‌شت مانگ بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ده‌ركردوووه‌.

هاوكات دادگای توركیا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ بۆ سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشوی هه‌ده‌په‌ ده‌ركردوووه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر به‌ تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ساڵی 2016 ده‌ستگیر كرابوون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37906

Your Comment

You are replying to: .
captcha