به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 7ی 9ی 2018، له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له جه‌مال كه‌ربولی و ژماره‌یێک له سه‌ركرده و نوێنه‌ره تازه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌یێكدا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و گۆڕانكارییه‌كان له هاوكێشه‌كانی په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراقی تاوتوێ كرا و جه‌ختیش له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌ت كرایه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاووڵاتییان و دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ڕووداوه‌كانی شاری به‌سره و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵک و ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه پێویسته به زووترین كات داواكاری و مافه‌كانی خه‌ڵكی شاری به‌سره جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment