بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆبوونەوەكانی هەر سێ وڵاتەکە لە پەراوێزی لووتكەی ئاستانەیە لە تاران و لەو بارەیەوە یۆری ئوشاكۆف یاریدەدەری سەرۆک كۆماری ڕووسیا بۆ كاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند: كۆبوونەوەكانی پۆتین لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لووتكەی ئاستانە لە تاران بەڕێوەدەچێت و ئێمە بەرنامەی ئەوەمان داڕشتووە كە پۆتین سێ كۆبوونەوەی دووقۆڵیی هەبێت.
ناوبراو وتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە دۆخی سووریا و بوارە جیاجیاكانی هاوكاری هەر دوو وڵات و ڕێكەوتنی ناوەكی بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد کە لە كۆبوونەوەی نێوان پۆتین و ئەردۆغان پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و دۆخی سووریا تاوتوێ دەكرێت.
چاوەڕێ دەكرێت لەو كۆبونەوەدا بڕیاری گرنگ دەربارەی رەوشی سووریا بە تایبەت شەڕی ئیدلب بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment