بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیماد خەمیس لە میانەی كردنەوەی پێشانگای دیمەشقی نێودەوڵەتی بە هەواڵنێرانی راگەیاند بەمزووانە ئیدلب دەگەڕێتەوە باوەشی نیشتیمان.
ڕووسیای هاوپەیمانی سووریا ڕۆژی سێشەممە هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ پارێزگای ئیدلبی باكووری سووریا دەست پێكردەوە و ئەمەش دوای ئەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی هێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا بۆ ماوەی چەند هەفتەیێک لەو ناوچەیەدا بەردەوام بوون.
خەمیس وتی: سووریا سەركەوت و لە هەر شەڕێكی دیكەی داهاتوودا سەردەكەوێت.
وابڕیارە ڕۆژی هەینی ڕووسیا و ئێران و توركیا كۆ ببنەوە و باس لە ڕەوشی باكووری ڕۆژئاوای سووریا بكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment