بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به ره‌وشى به‌سره و خۆپيشاندانه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌و شاره بۆ داواكردنى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، بهياننامهيێكى خوێنده‌وه و له به‌ياننامه‌كه‌دا رايگه‌ياند پێويسته حكوومه‌ت به په‌له كۆ ببێته‌وه بۆ تاوتوێ كردنى ره‌وشى به‌سره.
ناوبراو گوتيشى خۆپيشاندانێكى ئاشتيانه ئه‌نجام ده‌ده‌ين بۆ ناڕه‌زايى ده‌ربڕين دژى كهمتهرخهمييهكانى حكوومه‌ت له به‌سره و داواشي كرد له سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ به‌سره ئه‌نجام بدرێت.
موقتەدا سەدر ماوەی چەند رۆژێکی وەک مۆڵەت دایە حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەسرە و بەدەنگەوەهاتنی داواکاریی خۆپیشاندەران و رایگەیاندووە: ئەگەر تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کێشەکانی بەسرە چارەسەر نەکرێن ئەوا ئەو تەختی گەندەڵکاران دەهەژێنێت.
لە ناوەڕاستی مانگی 7ی 2018ەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا و بێکاریی گەنجان، خۆپیشاندان دەکەن.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment