به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووری ئوشاکۆڤ ڕاوێژکاری سه‌رۆکی ڕووسیا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئهیلوول و له میانی به‌ڕێوه‌چوونی لووتکه‌ی ڕووسیا و ئێران و تورکیا له تاران، ڤیلادیمیر پووتن له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی کۆ ببێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: جگه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه ڤیلادیمیر پووتن کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌نجام ده‌دات.
یووری ئوشاکۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که له کۆبوونه‌وه‌کاندا په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و بارودۆخی سووریا تاوتوێ ده‌کرێت.
ڕاوێژکاری سه‌رۆکی ڕووسیا گوتیشی: دوای کۆتایی هاتنی لووتکه‌ی سێ لایه‌نه‌ی مۆسکۆ و تاران و ئه‌نقه‌ره به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌ش بڵاو ده‌کرێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی و له چوارچێوه‌ی دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه، لووتکه‌ی ڕووسیا و ئێران و تورکیا بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریا له تاران به‌ڕێوه بچێت و ئه‌وه‌ش سێیه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه‌یه.
هه‌ر سێ سه‌رۆکى ئێران و تورکیا و ڕووسیا مانگى نیسانى ڕابردوو له ئه‌نقه‌ره کۆ بوونه‌وه و دوا گۆڕانکارییه‌کانى سووریایان تاوتوێ کرد، پێشتریش له هاوینه‌هه‌واری سووچى ڕووسیا له مانگى تشرینى دووه‌مى ڕابردوودا کۆبوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌چوونی لووتکه‌ی ڕووسیا و ئێران و تورکیا له کاتێکدایه که سووریا ئاماده‌کارى ده‌که‌ن بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئیدلیب له باکوورى ڕۆژئاواى ئه‌و وڵاته که دوا په‌ناگه‌ى گرووپه نه‌یاره‌کانى حکوومه‌تی سووریایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment