فوئاد مه‌عسووم له‌باره‌ی به‌سره‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركۆماری عێراق له‌باره‌ی خراپتر بوونی دۆخی پارێزگای به‌سره‌ و كوژرانی ژماره‌یێكی زۆری هاووڵاتی سیڤیل له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ هاته‌ ده‌نگ و داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد هاووڵاتییان بپارێزن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلوول فوئاد مه‌عسووم له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "به ‌گرنگییێكی زۆره‌وه‌ چاودێری پێشهاته‌كانی خۆپێشاندانه‌كانی به‌سره‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامیی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌شه‌نه‌كردنی بێكاری و هه‌ژاریه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا به‌هۆی سوێرتربوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و پیس بوونی ئاوی كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ خراپتر بوووه‌. به‌داخه‌وه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دروست بوووه‌ و كوژران و برینداربوونی له‌ نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان لێ كه‌وتوووه‌ته‌وه‌".

سه‌ركۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌وان هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی خێرا بیگرێته‌به‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و جێبه‌جێ كردنی داواكانی خۆپێشانده‌رانی به‌سره‌.

داواشی له‌ خۆپێشانده‌رانی به‌سره‌ كردوووه‌ ئارام بگرن و له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌ و زیان به ‌داموده‌زگا حكوومییه‌كان نه‌گه‌یه‌نن.

شایانی باسه‌؛ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه‌ تا ئه‌مشه‌ویش خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلوول خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و به‌شێک له‌ دیوانى پارێزگاكه‌ به‌ر دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند ژوورێک هاوكات ژماره‌یێک كه‌رڤانه‌ ئاگریان گرت، ئه‌مشه‌ویش له‌ درێژه‌ى به‌رده‌وام بوونى خۆپێشاندانه‌كانى به‌سره‌ ئاگر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌كانى پارێزگاكه‌ به‌ر درا و به ‌ته‌واوى سووتا.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37873

Your Comment

You are replying to: .
captcha