لایەنە کوردستانییەکان هێشتا لە سەر پۆستەکانی نێو حکوومەت ڕێک نەکەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی دوا كۆبوونه‌وه‌یان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام دا و گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌، هیچ بڕیارێك بۆ دروستكردنی فراكسیۆنی هاوبه‌ش هه‌بێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتوون به‌ هاوبه‌شی بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌كاتی تایبه‌ت به‌ كورد بده‌ن".

کوردپرێس:

میران محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: وه‌ك فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتووین كه‌ بۆ هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندیی به‌مافی كورده‌وه‌ هه‌بێت، پێكه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین، به‌ڵام بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پشكی كورد، تائێستا حزبه‌ كوردییه‌كان له‌ناوخۆی هه‌رێم یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه ‌و بڕیاری كۆتایییان له‌سه‌ر شێوازی وه‌رگرتنی پۆسته‌كان نه‌داوه‌.

ناوبراو وتیشی:" له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆمان له‌سه‌ر هیچ پۆستێك نه‌كردووه‌ و چاوه‌ڕوانی په‌یامی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كانمان ده‌كه‌ین".

میران محه‌مه‌د، ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ هیچ بڕیارێك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی و بوونی یه‌ك سه‌رۆك فراكسیۆن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی هه‌بێت و ئاشكرای كرد: له‌گه‌ڵ وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی كه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كرد، كۆبووینه‌وه ‌و پێیان ڕاگه‌یاندین، دانوستانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه ‌و سوننه‌كان كردووه‌، به‌ڵام ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك له‌ئارادا نییه‌، تا له‌و رووه‌وه‌ په‌یاممان پێ بده‌ن.

میران محەمەد وتیشی: هه‌ر دۆخێكیش بێته‌ پێشه‌وه‌ له‌ وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌وه‌ ئاگادار ده‌كرێینه‌وه‌ و په‌یاممان پێده‌درێت".

News Code 37870

Your Comment

You are replying to: .
captcha