بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێكیدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، یان كوبیش داوا لە سەركردە سیاسییەكان و ئەندامە تازە هەڵبژێردراوەكانی پەرلەمان دەكات بۆ ئەنجام دانی كارەكانیان و كاركردنی بەپەلە و هەنگاوی پێویست بنێن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی و چاكسازیكار كە بتوانێت بە خێرایی و كاریگەرانە بەهانای پێویستییەكانی خەڵكەوە بچێت لە دابین كردنی خزمەتەكانی ئاو و كارەبا و رەخساندنی هەلی كار و دابین كردنی ژیانێكی شكۆمەندانە.
دەقی راگەیێندراوەكەی یۆنامی:
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق، ئەوپەڕی نیگەرانیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەكان كە بەهۆی نەبوونی خزمەتی گشتییەوە لە بەسڕە سەریان هەڵداوە. ئەو سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەكات و هیوای هەرچی زووچاك بوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت.
كوبیش جەخت لەسەر ئارامی دەكاتەوە و داواش لە دەسەڵاتداران دەكات بۆ خۆ دوورگرتن لە بەكارهێنانی هێزی لەڕاددەبەدەر و بكوژ دژی خۆپیشاندەران و پاراستنی پێویستیش بۆ خەڵكی بەسڕه دابین بكەن و مافەكانی مرۆڤ لەبەرچاو بگرن لەكاتی پاراستنی یاسا و ئارامی و لێكۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو كەسانەی كە هۆكاری ئەم توندوتیژییەن بكرێت و لیپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە حكوومەتی عیراق دەكات بۆ ئەوپەڕی كاركردن لە پێناو جێبەجێ كردنی داوا ڕەواكانی خەڵک لە ئاوی خواردنەوە و دابین كردنی كارەبا.
كوبیش هەروەها داواش لە سەركردە سیاسییەكان و ئەندامە تازەهەڵبژێردراوەكانی پەرلەمان دەكات بۆ ئەنجام دانی كارەكانیان و كاركردنی بەپەلە و هەنگاوی پێویست بنێن بۆ پێک هێنانی حكوومەتێكی نیشتمانی و چاكسازیكار كە بتوانێت بە خێرایی و كاریگەرانە بەهانای پێویستییەكانی خەڵكەوە بچێت لە دابین كردنی خزمەتەكانی ئاو و كارەبا و ڕەخساندنی هەلی كار و دابین كردنی ژیانێكی شكۆمەندانە. ئارامیی درێژخایەن و باش كردنی ئەدای ئابووریش پێویستە شانبەشانی یەكتر هەنگاو بنێن و چارەسەركردنی ئەم كێشانەش پەیوەستە بە سەركردە سیاسییەكانەوە كە پێویستە بە یەكگرتوویی كار بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانی بكەن.
کۆدی هەاڵنێر: 60113
Your Comment