عه‌بادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ په‌رله‌مانتاران و پارێزگاری به‌سره‌دا کۆبوووه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ په‌رله‌مانتاران و پارێزگاری به‌سره‌دا ئه‌نجام دا.

کوردپرێس- به‌پێی به‌یاننامه‌یێک که‌ له‌ په‌یجی فه‌رمیی عه‌بادی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ تایبه‌ت کراوه‌ بۆ تاوتوێ کردنی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌کان و ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی پارێزگای به‌سره.

له ‌میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌بادی جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر سووربوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌ بۆ ھاووڵاتییانی به‌سره‌ و تاوتوێی بڕیاره‌کانی پێشووتر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ کراوه‌.

ھه‌روه‌ھا ئاماژه ‌کراوه‌ به‌وه‌ی بۆ کاراکردنی جێبه‌جێ کردنی بریاره‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا به‌رپرسیارێتیی جێبه‌جێ کردنی بریاره‌کان دراوه‌ به‌ ئه‌سعه‌د ئه‌لعێدانی پارێزگاری به‌سره‌ و ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی پارێزگاکه‌ و جه‌خت کراوه‌ته‌وه‌ کارئاسانی ته‌واویان بۆ ده‌کرێت له‌پێناوی خێراتر جێبه‌جێ کردنی بریاره‌کان و پرۆژه‌کاندا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37857

Your Comment

You are replying to: .
captcha